ئەسپە و ئەسپ نییە
دوو پێی هەیە، سمی نییە
وەک ئەسپ دەڕوا گیانی نییە
ئەسپە و ئەسپ نییە، واتە: وەڵامی مەتەڵەکە شتێکە هاوشێوەی ئەسپ، مەبەستی لە پاسکیلە، دوو پێێ هەیە سمی نییە، واتە: پاسکیل دوو تایەی بۆ ڕۆشتن هەیە، لەباتی سم کە ئەسپ هەیەتی، وەکوو ئەسپ توانای ڕۆشتنی خێرای هەیە، بەڵام پاسکیل ئامێرێکی بێگیانە. وەڵام (پاسکیل) . [1]