ئەسپە شێێ کەفەڵ پان
دەگەڕێ لە هەموو دیوان.
کەفەڵ پان: واتە سمتی پانی ئاژەڵی یەک سم، مەبەستی لە ئاژەڵی ئەسپە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەسپە شێ: جۆرێک لە ئەسپی ڕەسەنی کوردەوارە، ئەسپە شێێ کەفەڵ پان، مەبەستی لە پارەی کاغەزە، کە لەناو دیوەخاندا زۆر بەخێرایی دەستاو دەست دەکات. وەڵام (پارە) . [1]