ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت لە بیرە
لەناو تەیراندا کامیان بە شیرە
ئەگەر ئەقڵداری ئەقڵت بەبیرە، لەم نیوەدێڕەدا مەتەڵ ئاڕاستەی کەسی هۆشیار دەکرێت و داوای لێدەکرێت کە بە ئەقڵ بیربکاتەوە، بۆبدۆزینەوەی وەڵامی ڕاستی مەتەڵەکە، لەناو مەلاندا کامیان بە شیرە واتە: چ مەلێک دەفڕێ و شیردەرە. وەڵام (شەمشەمەکوێرە) . [1]