ئەمە چییە لەم شارە، ددان دارە وەک مشارە
هەردوو دیوی بەکارە، دەفرۆشرێ بە پارە
مەبەسی لە شانەی قژداهێنانە، (شانە: ئامێرێکی دانداناوییە، بۆ قژداهێنان بەکاردێت) هەردوو دیوی بەکارە، واتە: بەهەردوو دیودا بۆ قژداهێنان بەکاردەهێنرێت، داندارە وەک مشارە، دانی شانە بە دانی مشار چووێنراوە، لە بازاڕدا وەک کاڵایەک بە پارە دەفرۆشرێ. وەڵام (شانە) .[1]