ئەمری لەگەڵتە، زیندووی لەگەڵتە.
مرۆڤ لە کۆمەڵگەی سەرەتاییەوە، لەو کاتەوەی قسەکردن فێربووە، بۆ ناسینەوەی شتەکان، ناوی داناوە، واتە: بۆ هەموو شتێک ناوێکی تایبەتیی داناوە، بەتایبەتیی بۆ مرۆڤەکان بۆ ئەوەی پێی بناسرێنەوە، مەتەڵەکە واتە: ئەو ناوەی لە مرۆڤ دەنرێت، لە ژیان و مردنیدا پێ دەناسرێتەوە. وەڵام (ناو) . [1]