5 خاڵی خێرای بەڕێوەبردنی پۆل بۆ مامۆستا نوێیەکان
وەرگێڕانی: کانی عەبدوڵڵا
لە ساڵی یەکەمی وانە بێژیم ژمارەیەکی زۆر هەڵەی گەورەم کرد کە تا ئێستاش ئەچمەوە قاڵبی خۆم لە شەرما. هەرچەند فێربووم. گونجاوە کە بڵێم، کاتێک دێینە سەر بەڕێوەبردنی پۆل، زۆربەی ئەوەی ئێمەی مامۆستای تازە فێریدەبین تاقیکردنەوەیە بە ئاگر. وەهەروەها ژیرانەیە کە گوێ لە ئامۆژگاری ئه و کەسانە بگرین کە به و ڕێگایەدا ڕۆشتوون و پیای سەرکەوتوون پێش تۆ. ئەگەر کێشەت لەگەڵ کۆنترۆڵ کردندا هەیه، لێرەدا پێنج خاڵ هەیە کە لەئێستاوە ئەتوانی دەست بکەی بە بەکارهێنانیان:
$1- دەنگێکی ئاسایی و سروشتی بەکاربهێنە$
ئایا بە دەنگێکی ئاسای وانە ئەڵێیتەوە؟ هەموو مامۆستایەک ئەتوانێ ئەمەی لەبیربێت یەکەم ساڵی لەناو پۆلدا: بەسەر بردنی ئه و چەند مانگەی سەرەتا بەقسەکردنی دەنگێکی سەرو ئاستی ئاسایی تا ڕۆژێک دەنگت لەدەست دەدەیت.
بەرزکردنەوەی دەنگمان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خوێندکار باشترین ڕێگانیە وە ئه و پەستانەی دروستی دەکات و ئه و لەرانەوەیەی ئەیخاتە سەر ژورەکە بەهای ئەوەی نیە. خوێندکارەکان لاسای ئاستی دەنگت ئەکەنەوه، لەبەرئەوە دوربکەوەرەوە لە بەکارهێنانی ئەودەنگە نیمچە هاوارکردنە.ئەگەر ئێمە بمانەوێت منداڵەکان بەدەنگێکی خۆش و ئاسای قسەبکەن دەبێت ئێمەش وابکەین.
هەروەها تۆ دەتەوێت جیاوازی لەتۆنی دەنگتدا بکەی. ئەگەر داوا لە خوێندکارەکانت بکەی کە دەفتەری تێبینی لاببەن و بگەڕێنەوە بۆ گروپەکانیان دڵنیابە لەوەی کە تۆنێکی هەواڵی و ڕاگەیاندن بێت، ئەگەر پرسیار لەسەر کەسایەتیەکی چیرۆکێکی کورت دەکەی یاخود دەربارەی دەستکەوتەکانی ئیمپراتۆری ڕۆما تۆنێکی سەرنج ڕاکێش و گفتوگۆئامێز بەکاربهێنە.
$2- تەنها کاتێک قسەبکە کە خوێندکارەکانت ئامادە و بێدەنگن$
ئەم پارچە ئاڵتونیە لەساڵی یەکەممدا لەلایەن مامۆستایەک کە بیست ساڵ خزمەتی هەبوو پێمدرا. پێی وتم کەئەبێ تەنها چاوەڕێ بم وە پاشان زیاتر چاوەڕێ بم تاکو هەموو خوێندکارەکان بێدەنگ دەبن.
لەبەرئەوە تاقیمکردەوه، بەرەنگاری حەزبەقسەکردنم کردەوە. هەندێ جار زیاتر لەوەی بەخەیاڵما دەهات دەوەستام بۆی. بەهێواشی بەڵام بە دڵنیایی، خوێندکارەکان دەستیاندەکرد بە ئاماژەکردن بۆ یەکتر” ئه و ئەیەوێت شتێکمان پێبڵێت، ” “دەی بێدەنگ بن، ” وە “دەی هاوڕێیان بێدەنگ بن”.(هەمووئیشەکەیان بۆم دەکرد!)
خۆڕاگریەکەم سودمەند بوو. ئەوەی تۆش سودی دەبێت. بەم شێوەیەش دەنگت دەپارێزیت.
$3- ئاماژەی دەست بەکاربهێنە لەگەڵ هەندێ پەیوەندی بێ قسە$
هێشتنەوەی یەک دەست لە هەواداو چاوخستنە سەر خوێندکاران ڕێگایەکی باشی بێدەنگکردنی پۆل و وە سەرنج ڕاکێشانیان بۆلای خۆتە. هەندێک کاتی دەوێت تاخوێندکارەکان تاڕادێن بەمە وەک ڕۆتینێک، بەڵام زۆرباش کاردەکات. با دەستیان لەگەڵت بەرزبکەنەوە تاهەموویان تەواو دەبن. پاشان دەستت داگره و قسەبکە.
کوژاندنەوەی گڵۆپەکان بە خێرای بۆسەرنج ڕاکێشان کؤنە بەڵام ئاڵتونیە. هەروەها دەتوانیت وەک شتێکی ڕۆتینی بەکاریبهێنیت تابزانن کەسێ خولەکیان هەیە تائەرکێک تەواو بکەن یان شوێنێک پاکبکەنەوە، وە هەروەها.
لەگەڵ خوێندکاری منداڵتر هەوڵدە سێ جار چەپڵە لێبدەی، وە منداڵەکان بەخێرای دووجارچەپڵە لێبدەنەوە. ئەمە ڕێگەیەکی خۆش و چالاکە تاسەرنجیانی پێڕاکێشیت و هەموو چاویان لەسەرت بێت.
$4- چارەسەری کێشەی ڕەفتار بکە به خێرای و ژیرانه$
دڵنیابە لەوەی کە چارەسەری کێشەی نێوان خۆت و خوێندکارێک یان لە نێوان دوو خوێندکاردا بکەی بە زۆرترین خێرای کەبکرێت. هەستی خراپ لای تۆ یان خوێندکارەکانت زۆربەزووی لە گردۆکەوه گەشەدەکەن بۆ چیا .
ئێستا، بۆ چارەسەری ئه و کێشانه بەژیرانه، تۆو ئه و خوێندکارە دور بکەونەوە لەوانی تر، هەر لەبەر دەرگای پۆلەکەدا. بوەستە تادوای وانەکە ئەگەر کرا، دوربکەوەرەوە لە پچڕانی وانەکە. هەندێک پرسیاری ساویلکە بکە وەک، ” چۆن دەتوانم یارمەتیت بدەم؟” منداڵەکە تاوانبار مەکە بە هیچ شتێک. واڕەفتار بکە کە گرنگی پێدەدەی ئەگەر تەنانەت هەستێکی پێچەوانەشت هەبێت لەوکاتەدا. خوێندکارەکە زور جار تەسلیم دەبێت چونکە لەوانەیە ئه و چاوەڕێ بوبێت تۆ توڕە ببیت و بەرەنگاری ببیتەوە.
وە ئەگەر پێویست بوو لەکاتی وانەدا ڕەفتارێکی خراپ ڕاست کەیتەوە، هەمیشە ڕێگەیەکی ئەرێنی بەکاربهێنە. بڵێ، “وادیارە پرسیارێکت هەیە؟” لەجیاتی، “بۆچی ئەرکەکانت بەجێ ناهێنی و قسەدەکەی؟”.
کاتێک کە خوێندکارەکانت کێشەیان لەگەڵ یەکتر هەیە پێيان بڵێ کەلەکاتی نانی نیوەڕۆدا بێن بۆلات پێش یان دوای قوتابخانە. زمانێکی بێلایەن بەکار بهێنە چونکە تۆ وەک ناوبژیوانێک ڕەفتار دەکەی، یارمەتیان دەدەی کێشەکانیان بە ئاشتیانە چارەسەر بکەن یان بەلای کەمەوە بەڕەزامەندی شەڕ ڕاگرن.
$5- با هەمیشە وانەکەت باش دیزاین کرابێت و سەرقاڵکەر بێت$
ئەم خاڵە لەهەمووی گرنگتره. لەوانەیە ئه و وتەیەت بیستبێت ” ئەگەر پلانت نەبێت بۆ ئەوان، ئەوان پلانت بۆدادەنێن”. هەمیشە پلانی زیادەت هەبێت. واباشترە کاتت بۆ نەمێنێتەوە تاوەک و وانەکەت کورتبهێنێت.
لەئەزموونی ڕاستەوخۆ دوای تێبینی کردنێکی زۆری پۆلەکان ، شتێک کە بەدڵنیای ئەیزانم ئەوەیە: خوێندکاری بێزار یەکسانە بە کێشە! ئەگەر وانەکە خراپ داڕێژرابێت،
زۆرجار مەجالی قسەکردنێکی زۆری بۆ مامۆستاکە تێدایە، هەروەها مانەوەی تەواو لەسەر وانەکە نابێت و خوێندکار دۆزینەوەی کەم دەبێت. هەموومان ئەزانین کە وانەی سەرکەو توو بیرکردنەوەی جدیانه و کاتی پێویستە. وە بەدڵنیایەوە شایەنی ئەوەیە لەبەر زۆر هۆکار.[1]