ناوی فیلم: هەڵۆکانی جەنگ
ناوی نووسەر و دەرهێنەر:
کاروان ئاواتکاروان ئاوات
بەڕێوەبەری بەرهەم: شوان جەزا
ماوەی فیلم 69 خولەک
شوێنی دەرهێنانی:
خانەقینخانەقین
کلیک بکە بۆ بینینی فیلمی سینەمایی هەڵۆکانی جەنگ
باسی فیلم
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی کاروان ئاواته، زیاتر لە 20 ئەکتەری ناوداری
سلێمانیسلێمانی و گەرمیان ڕۆڵی تێدا دەبینن، فیلمی هەڵۆکانی جەنگ، گێڕانەوەی چیرۆکە نەبیستراوەکانی پێشمەرگەیە لە بەرەکانی جەنگه.
کاروان دەشڵێت: فیلمەکە باسی چۆنیەتی دروست بوونی ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ئه و ڕێکخراوەدا دەکات، تاوەکو ئەو ساتەی لیوا
حسێن مەنسورحسێن مەنسور لەگوندی مەلا عەبدوڵڵا شەهید دەبێت.
بەکر مستەفابەکر مستەفا ئەکتەری کورد دەربارەی ڕۆڵی خۆی لە فیلمی هەڵۆکانی جەنگ دەڵێت: من ڕۆڵی لیوا حوسێن مەنسوور دەبینم، ڕەنگە نەتوانم سەدا سەد ڕۆڵی حوسێن مەنسوور ببینم، بەڵام دەتوانم بڵێم لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە دەتوانم خزمەتێکی بچووکی ئەم قارەمانە بکەم.
[1]