درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کێشەکانی ناو فراکسیۆنی
بزووتنەوەی گۆڕانی بزووتنەوەی گۆڕانی بە تەواوەتی قوڵ کردووەتەوە و پێنج پەرلەمانتاری بزوتنەوەکە لە کۆی دوانزە پەرلەمانتار بە تەواوەتی هەڵوێستییان جیایە لە بزوتنەوەی گۆڕان و لە ئێستادا هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیان بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.
لە بەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات ئەو پێنج ئەندامە دەست لە کار بکێشنەوە و کورسیەکانیان ڕادەستی بزووتنەوەی گۆڕان بکەن، تا بزوتنەوەکە کەسی تر بخاتە شوێنیان لە ماوەی ئەم ساڵەدا کە تەمەنی پەرلەمان درێژ دەکرێتەوە.
هەریەک لە (
عەلی حەمە ساڵحعەلی حەمە ساڵح،
شایان عەسکەریشایان عەسکەری،
دابان محەمەددابان محەمەد،
شیرین ئەمینشیرین ئەمین و
ئاشنا عەبدوڵڵائاشنا عەبدوڵڵا) ئەو پەرلەمانتارانەن پابەندی بڕیارەکانی بزوتنەوەکەیان نەبوون و واژۆیان لەسەر درێژ کردنەوەی ماوەی ئەم خولە نەکردووە. بەپێچەوانە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانن.
گۆڕان بەدوو شێواز داوای دەست لە کارکێشانەوەی ئەو پێنج ئەندامە دەکات، شێوازی یەکەم کورسییەکانیان بە موڵکی گۆڕان دەزانێت و داوا دەکات دەست لەکار بکێشنەوە.
شێوازی دووەم بریتییە لە هێرشی ڕاگەیاندن بۆ سەر ئەو پێنج پەرلەمانتارە بەو پێیەی درێژ کردنەوەی خوولەکە بە ناشەرعی ناو دەبەن و داوایان لێ دەکەن ئەوان کە ڕازی نین بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەبێت دەست لە کار بکێشنەوە و ئەو ماوەیە پەرلەمانتار نەبن.
بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا لە ژێر فشاری ئەو کەسانەدایە بە دەست لەکار کێشانەوەی ئەو پێنج پەرلەمانتارە دەبنە جێگرەوەیان، هەرچەندە یەکێک لەو کەسانە لە ئێستادا پەیوەندی بەگۆڕانەوە نەماوە و لە میدیای
پارتیپارتی کار دەکات.
[1]