مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە دیداری پرسی کورد لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی کاندیدی سەرۆک کۆمار و ناکۆکیەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کورستانیەکێتیی نیشتمانیی کورستان لەسەر پۆستەکە داوای کرد یەکلایی کردنەوەی کاندیدی سەرۆک کۆمار ببرێتە پەرلەمانی کوردستان.
مەسرور بارزانی وتیشی ”پەرلەمان، نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان دەکات و پێویستە لە نێو پەرلەماندا دەنگ بە کاندیدە کوردەکان بدرێت و کام کاندید دەنگی زۆرینەی بە دەست هێنا ببێتە تاکە کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق”.
مەسرور بارزانی، ڕاشیگەیاند ”کورد، ڕێزی لە یەک کاندیدی لایەنە شیعە و سونییەکانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گرتووە و ئەگەر پەرلەمانی کوردستان کاندیدی کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری بکات، هەموو لایەک ڕێزی لێ دەگرن”.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 95 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!