لە
هەولێرهەولێر دیداری پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەچوو و دیدارەکە لە لایەن
زانکۆی سۆرانزانکۆی سۆران و سەنتەری توێژینەوەی فەڕەنسی لەسەر عێراق و زانکۆی گرینۆبڵ لە پاریس ڕێکخرا بوو.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم گوتارێکی لە دیدارەکەدا پێشکەش کرد و وتی تا ئێستا زوڵم کردن لە کورد بەردەوامە و پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی دنیا و حکومەتەکانی عێراق بە یەکسانی خزمەتی هاوڵاتیانیان نەکردووە و بە جدی بیر لە چارەسەری پرسی کورد نەکراوەتەوە و دەسەڵاتدارانی پێشوی عێراق تەنها بیریان لای لەناو بردنی کورد بووە.
بێرنارد هێنری لێڤی فەیلەسوفی فەڕەنسی بەوە ناسراوە لە کاتی ئاڵۆزییەکان و لەناوچە جیاوازەکانی جیهان لە کاتە هەستیارەکاندا دەردەکەوێت لە دیدارەکە بەشدارە و لێڤی یەکێک بوو لەو کەسانەی ساتەوەختی ڕیفراندۆم لەگەڵ
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی پێشوی هەرێم دەرکەوت.
لەناو میوانەکانی دیدارەکە
عیرفان مەلا عەلیعیرفان مەلا عەلی وەک ڕابەری
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بانگێشت کرابوو لە کاتێکدا لە ڕۆژانی ڕابردوو حزبەکەی دووچاری لەتبوون هات و
کامیلی حاجی عەلیکامیلی حاجی عەلی خۆی وەک ڕابەر ناساند.
لە ماوەی ڕابردوو باڵوێزخانەی فەڕەنسا لە عێراق لەبارەی سەنتەری توێژینەوەی فەڕەنسی لە سەر عێراق کە عادل باخەوان سەرۆکایەتی دەکات و یەکێکە لە ڕێکخەرانی دیدارەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند سەنتەرێک بەو ناوەوە ناناسین.
[1]