یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراق بەهاوکاری لقی #دهۆک#ی یەکێتییەکە لەشاری دهۆک خولی تۆپی سەرمێزی کچانی یانەکانی عێراقی بۆ ئاستی پلە یەکی پێشکەوتووان ئەنجامدا کە تیایدا هەر سێ یانەی (#یانەی وەرزشی کۆیە#، #یانەی وەرزشی ئاشتی#، #یانەی وەرزشی ئەکاد#) گەیشتنە قۆناغی کۆتایی خولەکە.
#هێڤی تەها# سکرتێری یەکێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراق ڕاگەیاند: یارییەکانی پاڵاوتنی یانەکانی پێشکەوتووانی کچانی کۆمەڵەی باکووری گەیشتۆتە قۆناغی کۆتایی و لەکۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لە وادە و شوێنی ئەنجامدانی یارییەکانی دواقۆناغ دەدرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,045 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!