ئێوارەی ئەمڕۆ هەينی 14-10-2022، سەرۆک
نێچيرڤان بارزانینێچيرڤان بارزانی لە پەيوەندييەکی تەلەفۆنيدا لەگەڵ بەڕێزان شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر شێخ ئەحمەد، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆيان و خانەوادەی بەڕێزيان کرد و هاودەردی و هاوخەميی قووڵيی خۆی لەگەڵيان دەربڕی بۆ کۆستی گەورەيان کە بەرەبەيانيی زووی ئەمڕۆ لە
هەولێرهەولێر لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا چوار کەس لە ئەندامانی خێزانەکەيان پێکەوە گيانيان لەدەستدا.
بەڕێزيان وێڕای دەربڕينی هاوسۆزی لەگەڵيان و دڵنەوايی و دڵدانەوەيان، هيوای خواست خوای مەزن گيانی خوالێخۆشبووان بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە خۆيان و خێزانەکەيان ببەخشێت. لای خۆيانەوە ئەوانيش بۆ پەيوەندی و هاوبەشی لە خەم و پەژاره و پرسەکە ياندا، سوپاس و پێزانينيان بۆ بەڕێزيان دووپات کردەوە.
[1]