نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محەمەد شیاع سوودانی کرد، بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
لە پەیامەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی، هیوای خواستووە، سوودانی لە ئەرکەکەیدا بە هاوکاری هەموو هێزە سیاسییەکان و لە پێناو خزمەتکردنی گەل و خواستە ڕەواکانیدا سەرکەوتوو بێت.
هەروەها هیوای خواستووە هەموو لایەک هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ لە پێناو تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و بەدیهێنانی سەقامگیرییەک کە شیاوی گەلی عێراقە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!