نووسەرێکی تورک لەمیانی قسەکردن لە کۆنفرانسێک لە #دیاربەکر#، ڕەخنە لە بەکارهێنانی ناوی کوردستان دەگرێت.
یوسف کاپڵان، نووسەری دیاری تورک لەمیانی قسەکردن لە کۆنفراسێک لە شاری دیاربەکر لە باکووری کوردستان، کاردانەوەی لە بەرانبەر بەکارهێنانی ناوی کوردستان نیشاندا.
کاپڵان سەبارەت بە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی وڵاتان ناوەکان تۆمارکراون، ئەو برا کوردانەی لە عێراق و سووریا و ئێران هاتوون ناوی کوردستانیان بۆ بەکارهاتووە، ئەمە لەوانەیە بۆ ئێمە ببێتە کێشە.
ئه و نووسەرە تورکە کە ماوەیەک سەرنووسەری ڕۆژنامەی یەنی شەفەقبووە و ئێستاش گوتاری لێدەنووسێت، لە درێژەی قسەکانیدا ڕێکخەرانی کۆنفراسەکەی ئاگادارکردووەتەوە لەبارەی بەکارهێنانی ناوی کوردستان و گوتی، کێشەیەک لە لۆژیکدا هەیە، ئەو کوردانەی لە کوردستانی عێراقەوە هاتوون دەتوانین لەبری نووسینی کوردستان، دەتوانین تەنها ناوی عێراق یان سووریا بنووسین.
هەروەها جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە کە پێویستە جیاکاری نەکرێت و زیاتر گوتی عێراق و سووریا وڵاتی ئێمەیە، واتە سووریا و عێراق و ئەفغانستان و بۆسنەش بەهەمان شێوە هی ئێمەیە. بۆیە پێویستە ئەو جیاکارییە نەکەین.
لە دیاربەکر حەفتەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانایان لەلایەن یەکێتی مەدرەسە و زانایانی ئایینی بەڕێوەدەچێت کە نزیکەی 600 زانای ئایینی لە سەرتاسەری کوردستان، تورکیا و جیهان تێیدا بەشدارییان کردووە.
ناڕەزایەتی ئه و نووسەرە تورکە، دوای ئەوە هات کە لەسەر تابلۆی ناساندنی بەشێک لە بەشداربووانی کۆنفرانسەکەی شاری دیاربەکر کە لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستانەوە بانگهێشتکرابوون، ناوی کوردستان ئاماژەی پێکراوە.[1]