پەرێزی سپی گوڵی سیاوە
ئاودێری قامیش وەزیری پیاوە
پەرێز: مەبەست لە شوێنە، بەتایبەتیی شوێنی دروینەوەی دەغڵ (فەرهەنگی خاڵ) سیا: واتە: ڕەنگی ڕەش، پەرێزی سپی گوڵی سیا، مەبەست لە کاغەزی سپی و نووکی قەڵەمە کە ڕەشە، ئاودێری قامیش وەزیری پیاوە، مەبەست لە کاتی نووسینە بە قەڵەم یان قامیش (پێش داهێنانی قەڵەم، لە زۆر جێگەی دنیادا، بە مرەکەب و قامیش نووسراوە) کە کەسێک دەنووسێت. وەڵام (کاغەز و قەڵەم) . [1]