چاوەکەم
دڵم ماتی خەمی هيجرانی تۆيە
نەخۆشی دەردی بێ دەرمانی تۆيه
ئەوا عومرێکه چاوم، چاوەکانم
خەریکی شیوەن و گریانی تۆيه
برينم کارییه جەرگم بڕاوە
ئەويش کاری برۆ و موژگانی تۆیه
دڵی بردم نيگای چاوی خومارت
يەکه و گیراوی دوو مەستانی تۆيه
به قانوون حورمەتی ميوانی فەرزە
مەڕەنجێنە دڵم، ميوانی تۆيه
تەوافی خاڵی تۆ بۆ من حەڵاڵە
دڵم فيديه و سەرم قوربانی تۆيه
قيامی قامەتت قامی قیامەت
تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆيه
هەواڵی ڕۆژی مەحشەر گەر دەپرسی
خەبەر دەستی من و دامانی تۆیه
ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم
دڵم مەشکێنه هاوپەیمانی تۆيه
ئەتۆ سووچت نەبوو چاوت منی کوشت
مەفەرموو چاوەکەم تاوانی تۆيه
بە ئيمانم هەتا مردن (حەقیقی)
بەهيوای دينی چاوی جوانی تۆیه
سەچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]