گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی
بنگردبنگرد، شارۆچکەی دوکان، پارێزگای
سلێمانیسلێمانی.
مەرگە دەکەوێتە ناو شیودۆڵەکانی چیاکانی ئاسۆس لە ڕۆژهەڵاتی دەریاجەی دوکان. شاخی قەڵاتەڕەش لە ڕۆژهەڵات و شاخی کۆلارە لە باکوور و شاخی گەورەقەڵا لە ڕۆژاوا و شاخی بەردەقەڵیشت لە باشوور دەوری گوندەکەیان داوە. مەرزی گوندوکە هاوسنوورە لە باکوور لەگەڵ گوندەکانی سۆفیان و سەرچیا و لە باشوور لەگەڵ گوندەکانی پاشکیش و هەنجیرە و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندەکانی هەڵۆنە و بیوەکە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندەکانی بنگرد و سێناجیان و واتێ و خۆشاو. مەرگە کانیاوی زۆری هەیە و پلەی گەرمی ئاوەکانی جیاوازە. کانیاوەکان خڕی مەرگە درووست دەکەن کە لافاوەکانی بە مەزرایەکانی شارەدێی بنگرد و گوندی بێموشەدا لە ڕۆژاوای گوندەوەدەڕژێتە دەریاچەی دوکانەوە. لە چیاکانی مەرگە داری بەڕو زۆرە و لە بەراوەکانیشیدا مەرگە بەناوبانگە بە دارگ هەنجیر و هەنار. و داری مێو گوێز و میوەی تری زۆری هەیە. بەرهەمی سەرەکی کشتوکاڵ لەگەڵ میوەی هەنجیر و هەناردا، گەنمە کە لە پێدەشتەکانی مەزرای گوندەکە لە دەشتی مەرگە لە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی دوکان بە کەڵک لە ئاوی باران بەرهەم دێت.
[1]