زۆرتر
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
گەڕان بە کرتە
ئامار
فایلی پەیوەندیدار 125,787
زمان
 کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 316,734
 Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 95,572
 هەورامی - Kurdish Hawrami 67,724
 عربي - Arabic 43,902
 کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 26,624
 فارسی - Farsi 15,768
 English - English 8,528
 Türkçe - Turkish 3,822
 Deutsch - German 2,030
 لوڕی - Kurdish Luri 1,785
 Pусский - Russian 1,145
 Français - French 359
 Nederlands - Dutch 131
 Zazakî - Kurdish Zazaki 92
 Svenska - Swedish 79
 Español - Spanish 61
 Italiano - Italian 61
 Polski - Polish 60
 Հայերեն - Armenian 57
 لەکی - Kurdish Laki 39
 Azərbaycanca - Azerbaijani 35
 日本人 - Japanese 24
 Norsk - Norwegian 22
 中国的 - Chinese 21
 עברית - Hebrew 20
 Ελληνική - Greek 19
 Fins - Finnish 14
 Português - Portuguese 14
 Catalana - Catalana 14
 Esperanto - Esperanto 10
 Ozbek - Uzbek 9
 Тоҷикӣ - Tajik 9
 Srpski - Serbian 6
 ქართველი - Georgian 6
 Čeština - Czech 5
 Lietuvių - Lithuanian 5
 Hrvatski - Croatian 5
 балгарская - Bulgarian 4
 Kiswahili سَوَاحِلي - 3
 हिन्दी - Hindi 2
 Cebuano - Cebuano 1
 қазақ - Kazakh 1
 ترکمانی - Turkman (Arami Script) 1
پۆل
 کوردیی ناوەڕاست بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 971 ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 15,956 یارییە کوردەوارییەکان 279 بەرهەمە کوردستانییەکان 45 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 29 گیانلەبەرانی کوردستان 735 ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار) 906 دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 63
کۆگای فایلەکان
|
بەستەیەک
پۆل: هۆنراوە
زمانی بابەت:  کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەستەیەک
من مەلێکم ئاشتیخواز
بە چریکەی خۆش ئاواز
لە خاکی کوردستانا
خەڵکی ئەخەمە پەرواز
بە بەستەی شیرین و خۆش
بە کوڵ بە تاسە، بە جۆش
لەهەرلا دەنگ هەڵ ئەبڕم
ئەیخەمە بەزم و خرۆش
ئەخوێنم، دڵم شادە
لەش لە قەفەس ئازادە
بەستەی ئاسایش ئەڵێم
بەزوبانێکی سادە
هەتا ڕۆژ بە شەو ئەکەم
بانگی ئەم و ئەو ئەکەم
بۆ ئاشتی و برایەتی
هی نووستوو لە خەو ئەکەم
بۆ ئەوەمە بە جارێ
هەڵسن بیکەینە کارێ
کوننە پەپووی شەڕانی
چنگ لەسەر شان بتاری
نەهێڵین لێرە و لەوێ
هەناسەیەک بسرەوێ
ئەوەندەی هەڵفرێنین
تالەپەل و پۆ کەوێ
چونکە کوندە پەپووی گەڕ
زۆر حەز ئەکا وشک و تەڕ
بەسەر یەکا بسووتێ
بەئاگری شوومی شەڕ
حەز ئەکا دەستی تاوان
بگرێ بەرۆکی لاوان
بەناسۆر هەڵوەرینێ
گوڵی تەمەنی جوانان
یان بۆمبا لە ناکاوا
لەو پەڕی تین و تاوا
لەگەرمەی شیرین خەوا
خۆی با لە کۆرپەی ساوا
یان ئافرەتێکی سک پڕ
نێزەیەکی جگەر بڕ
لەشی ئەنجن ئەنجن کا
لەگۆشەی ماڵا لە پڕ
یان پیرێکی دەروون پاک
سادە و ساویلکە و خەمناک
پارچە بۆمبایەکی وێڵ
بۆ خۆی بیکا بە خۆراک
یان ئەتۆمی بێ ئامان
دوژمنی سەر و سامان
دەس کا بە پاکۆ دانی
ژینی پڕ لە هیوامان
یان سەرانسەر شار و دێ
بەسەر خەڵکا بڕوخێ
کوننەپەپوو کەلاوەی
بۆ خۆی لێ بکا بەجێ
بەڵام خەیاڵی خاوە
ئەو چەپەلی گڵاوە
خەڵکی بەسۆز و بەکوڵ
پەیمانی ئەوەی داوە
ئەو پەڕی هێز و توانا
لە ڕێگەی هیوای جوانا
بۆ ئاسایش بەخت کا
لەپێناوی ژیانا
بەهۆی ئەم خەباتەوە
دنیا دەنگ ئەداتەوە:
سەفەربەر و ڕەشبگیر
ئەبێ ڕوو نەداتەوە
گەلانی نزیک و دوور
زەرد و ڕەش و سپی و سوو
هاوار ئەکەن پڕ بە دەم
هیوادار و پشت ئەستور:
ئاشتی هەر پایەدار بێ
دنیا گوڵ و گوڵزار بێ
پڕ گوڵی ئاڵ و واڵا
چوار وەرزەکەی بەهار بێ
منیش مەلی کوردانم
پەروەردەی کوردستانم
بۆ گوڵی ئەو بەهارە
بلبلی نەغمە خوانم[1]
#کاکەی فەلاح#
1956 ئەم بابەتە 458 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
تایبەتمەندییەکانی بابەت تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-10-2022 تۆمارکراوە ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە ناونیشانی بابەت ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە! ئەم بابەتە 458 جار بینراوە
QR Code
|
|