بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر #ئاکام عومەر# فەرماندەی هێزی کۆماندۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# برایە دەرەوەی وڵات.
ئاکام عومەر ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەت براوەتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئاکام عومەر بۆ وەرگرتنی چارەسەر براوەتە دەرەوەی هەرێم.
ڕۆژی 19ی ئەم مانگە لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناوچەیەکی #گەرمیان#، ئاکام عومەر فەرماندەی هێزی کۆماندۆی یەکێتی برینداربوو، کە لەو ڕۆژەوە تائێستا بێهۆشە. [1]