ناونیشانی پەڕتووک: لەدەو خەرەندی ئەحەسێمۆ؛ بیرەوەرییەکانی سەڵاح ڕەفیق ڕواندزی
هەڤپەیڤین و نووسینەوە: #شێرزاد هەینی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ناوی نهێنیی ڕیزەکانی پاراستنم باش لە بیرە، خۆم ناوم لە خۆم نابوو بەرد.
ویستم ببم بە بەرد لەسەر دڵی دوژمنان.
ببم بە بەرد بۆ خۆڕاگری.
ببم بە بەرد و قسە نەکەم، وەک بەرد هیچ نەدرکێنم، نەجووڵێم، نەژاکێم، زامدار نەبم، بەرد بم و بچەقم.
بەرد بم و باران و سەرما و زریان و گەرماش کارم تێ نەکات.
بەرد بم و هیچ باس نەکەم و هیچیش نەگێڕمەوە، من لەناو پاراستن بەرد بووم.[1]