ناونیشانی پەڕتووک: گەشتی لێخۆشبوون؛ گەشتێک بۆ بەدیهێنانی چەمکەکانی ئاشتی و لێبوردەیی
ناوی نووسەر: خلوود بادحمان
ناوی وەرگێڕ: پڕشنگ کامەران
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
کاتێک مرۆڤ دەردەکەوێت و ئامۆژگاریی ئەوانی تر دەکات، خەڵکی وا تێدەگەن کە تۆ بە پلەی کەمال گەیشتووی و لەوپەڕی داناییداییت. چارەسەری هەموو کێشەیەک لای تۆ بەردەستە. بابەتەکە بۆ من هەرگیز بەم شێوەیە نییە.
من هەمیشە لە گەڕاندام بۆ دۆزینەوەی چارەسەر، بۆ کێشەکانی خۆم و ئەوانی تریش. چونکە نییەت و خواستی من، ژیانێکی باشتر و جوان ترە بۆ هەموومان.
بە هەر حاڵ، لەم کتێبەدا کەرەستە و ئامرازی نوێی زۆر هەن، کە هاندەر و ئیلهامبەخشن. ئومێدیشم زۆرە بەوەی ئەگەر بەکارت هێنان ژیانێک دەژی کە هەمیشە خەونت پێوە بینیوە.
خۆشحاڵم پێکەوە ئەم گەشتە دەکەین..
تێبینی: هیچ شتێک لەگەڵ خۆت مەهێنە، تەنیا چێژ لە گەشتەکە ببینە.[1]