ناونیشانی پەڕتووک: کە خۆر هەڵات بوو بە شەو
ناوی نووسەر: ڕزگار مەحموود
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
هەرگیز ئارەزووی ئەوەم نەکردووە، چیرۆکی تراژیدی و کەسانی مافیا و پیاوکوژ بنووسم و بۆ ئێوەی بگێڕمەوە. هەسارەکەمان بەشی ئەوەندە جوانیی تێدا ماوە نەپەرژێینە سەر ناشیرینییەکان. بەڵام سەد حەیف بە دەستبردن بۆ هەر جوانییەک، هەزاران ناشیرینی بە شێوەی ناحەزانە گەمارۆت دەدەن و لە پەلوپۆت دەخەن. زۆر جار چڕنووکی ئەو پرسیارە لە خەیاڵم گیر دەبێت: هەر بە ڕاست مرۆڤ چۆن دەبێت بە وەحشی؟![1]