ناونیشانی پەڕتووک: ڕابەری کێشی شیعری عەرووزی کوردی 01
ناوی نووسەر: #عەزیز کوردی#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ڕابەری کێشی شیعری عەرووزی کوردی پەڕتووکە بەنرخ و تایبەتەکەی نووسەر و وەرگێڕی گەورەی کورد (عەزیز گەردی)یە کە تیایدا بە قوڵی لەسەر شیعری کلاسیکی کوردی و خەسڵەتە دیارەکانی نێوی نووسیوێتی و لەلایەن دەزگای ڕۆشنبیری فام-ەوە لە شاری هەولێر لەحەوت بەرگدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
عەزیز گەردی نووسەر و وەرگێڕی دیاری کورد سەرلەبەیانی 06/06/2022 کۆچی دواییکرد و زیاتر لە 100 بەرهەمی چاپکراوی لەپاشخۆی جێهێشت.
گەردی لە پێشەکی ئەم پەڕتووکەدا دەنووسێت:
سەرەتای بایەخدانی من بە زانستی عەرووز بۆ سەرەتای حەفتاکان دەگەڕێتەوە، ئەوسا لە ڕێی چەند سەرچاوەیەکی باشی عەرەبییەوە توانیم تا ڕادەیەک لەم زانستە شارەزا بم. ئەم ڕابەرە، هەروەکو لە ناونیشانەکەیەوە دیارە تایبەتە بە کێشی شیعری عەرووزی کلاسیکی و تەنیا ئەو شیعرانەی شاعیرەکان دەگرێتەوە کە بە عەرووزی دەسکاریکراوی عەرەبی هۆنراونەتەوە.
ئەم ڕابەرە (144) شاعیری کلاسیکیی کوردی گرتۆتە خۆ.
هیوادارم بەم ئەرکە خزمەتێکی بچووکی شیعری کلاسیکیی کوردی و خوێنەری کوردم کردبێ، بە تایبەتی ئەوانەی بە دوای کێشی شیعری کلاسیکیدا دەگەڕێن. [1]