جاران کە بەندە ڕەخنەی لێدەگرت و هەڵسەنگاندنی هەمە لایەنەی بۆ مەترسیەکانی دەکرد، دەیانوت تۆ کێشەی شەخسیت لەگەڵ شاسواردا هەیە، لە کاتێکدا تا ئەوکاتەی لە ئێن ئاڕ تی بووم، پەیوەندییەکی زۆر باش لە نێوانماندا هەبوو، کۆتا جار پێی وتم چیت دەوێ لە کوێدا ئیش دەکەی و چ موچەیەکت دەوێ لە خزمەتدام، بەڵام من کە تێگەشتم پیاوێکی ساختەچییە، کشامەوە، دەست لە کارکێشانەوەشم پێشکەش کرد لەکەناڵەکە، دواتریش زۆرم هەوڵدا خەڵک تێبگەیەنم، بەڵام زۆرینەی نووسەر و پەڕڵەمانتارەکان (وەحشی شاشە) لەبەر دەرکەوتنیان لەئێن ئاڕ تی چاویان لەو هەموو پۆخڵەواتییە دەپۆشی.
بەهەر حاڵ، من باش دەمزانی ئەم بزوتنەوە پۆپۆلیستییە بە زووی دەستەکەی کەشف دەبێت و هیچ ئیزافەیەکی نابێت بۆ مرۆڤی کورد..
ئەوەتا د. #کازم فاروق نامیق#، کاتێ لەئێن ئاڕ تی 2 پرسیاری لێدەکەن بەکێ موعجیبی دەڵێ بە #شاسوار عەبدولواحید#، تا ئەو ڕادەیە موتیع بوو، خێرە ئێستا ئاوا بوو بە کەسێکی بێزرا و بەیاننامەیەکی پر تۆمەتتان لەدژی دەرکرد.
کێشەی گەورەی شاسوار عەبدولواحید ئەوەیە نایەوێت هیچ فیگەرێ لە #نەوەی نوێ#دا دروست بێت، چونکە دەزانێ خۆی مرۆڤێکی بێ ڕوئیا و ساختەیە، دەترسێ جێگاکەی لەقبێت. [1]
#شەنکار عەبدوڵڵا#
#27-10-2022#