هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی #ئەژی ئەمین#
لە شاری #سلێمانی# هێزێکی کۆماندۆ هەڵیکوتایە سەر ماڵی ئەژی ئەمین و تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان زانیاریان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە.
سەرچاوەیەک لە شاری سلێمانییەوە پێی ڕاگەیاندین نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە هێزێکی کۆماندۆ هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەژی ئەمین و تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر ڕوداوەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئەو سەرچاوەیە لەبارەی ڕفاندنی دایکی ئەژی ئەمینەوە وتی: ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستیەوە و لە ئێستادا دایکی ئەژی ئەمین لە ماڵی خۆیەتی و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,412 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!