پەڕڵەمانتارێکی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان و پەڕڵەمانتارێکی
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانکۆمەڵی دادگەریی کوردستان و پەڕڵەمانتارێکی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەدواداچوونی وردیان لەسەر کەیسی نەخۆش کەوتنی
کازم فاروق نامیقکازم فاروق نامیق، پەڕڵەمانتاری
نەوەی نوێنەوەی نوێ کردووە و ڕونکردنەوەیەکیان لەم ڕوەوە بڵاوکردووەتەوە.
کە ئەمەی خوارەوە دەقی ڕونکردنەوەکەیە:
هاوڕێمان کاک دکتۆر کازم فاروق، لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایە، لە خودا داوا دەکەین شیفای بدات، لە ئێستادا کەس و کارەکەی تەنیا داوای دوعای خێریان هەیە لە خەڵکی کوردستان. کە 72 کاتژمێری بۆ دانراوە و 24 کاتژمێری ئەو ماوەیە تێپەڕیوە.. بۆ نوێترین زانیاری لە دۆخی تەندروستی چاوەڕێی وەڵامی بۆردی پزیشکی چاودێری دکتۆر کازمن.
هەرچەندە موچە لەم دۆخەی کاک دکتۆر کازم دا بابەتێکی لاوەکییە، موچە بە یاساش ڕێکخراوە و تا ئێستاش دکتۆر کازم بە پێی یاسا ئەندامی پەڕڵەمانە، ئەگەر دکتۆر کازم دەوامی نەکرد بێت بەویستی خۆی نەبووە و خۆی ئامادەبووە ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت.
بەهۆی نیگەرانی کەسوکاری لە وروژاندنی بابەتی موچە، ئێمە بەدواداچونمان کرد، بزانین ئایا کەس لەبری دکتۆر کازم موچەکەی وەرگرتووە؟
داوای حساباتی بەڕێز دکتۆر کازممان کرد و داوامان لە بەشی حسابات کرد زانیاریمان پێبدات، دەرکەوت: لە ماوەی ئەم چەند مانگەی کە دۆخی تەندروستی خراپە، نە خۆی و نە هیچ کەسێکی هیچ بڕە پارەیەکی لە ژمارە حسابی دەرنەکردووە.
ئەمڕۆ پاش هەواڵپرسینی، بەڵێنمان بە کەسوکاری دایەوە، لەگەڵ هاوڕێ پەڕڵەمانتارەکانمان هەموو لێکۆڵینەوە و بەدواداچونێک بۆ دۆخی دکتۆر کازم دەکەین و ئەو کاتەی پێویست بوو بە ئاگاداری خۆی یان کەس و کاری ڕایگشتی ئاگادار دەکەینەوە.
خودا شیفای دکتۆر کازم فاروق بدات.
[1]
عەلی حەمە ساڵحعەلی حەمە ساڵح
ئەبوبەکر هەڵەدنیئەبوبەکر هەڵەدنی
عومەر گوڵپیعومەر گوڵپی