#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەیەوێت ئەو پۆستانەی پشکی کوردن لە حکومەتی نوێی ئێراق لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# پەنجا بە پەنجا دابەشی بکەن..
یەکێتی نیشتمانی پەیامێکی نوێی بۆ پارتی دیموکرات ناردووە، کە تایبەتە بە پشکەکانی کورد لە حکومەتی نوێی ئێراق.
یەکێتی لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە، ئەو پۆستە وەزارییانەی بەر کورد دەکەوێت، دەبێت لەنێوان هەردوو لا دابەش بکرێت.
یەکێتی لەو چوارچێوەیە داوای هەردوو وەزارەتی داد و ژینگەی کردووە، لە بەرانبەردا دوو پۆستە وەزارییەکەی تر، کە یەکێکیان سیادییە، بۆ پارتی دیموکرات بێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,159 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!