کەسە نزیکەکانی #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# #سلێمانی# بەرەو #هەولێر# جێدەهێڵن.
لە ماوەی مانگی ڕابردوو، چەندین کەسی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی شاری سلێمانیان جێهێشتووە و ڕوویان لە شاری هەولێر کردووە.
ئەو کەسانەی نزیکن لە لاهور شێخ جەنگی ئەو کەسانە بوون لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی یەکێتی کاریان کردووە.
بەشێکی زۆر لەو کەسانە لە سلێمانییەوە چوونەتە هەولێر بەهۆی ئەو فشارانە بووە، کە لە ماوەی ڕابردوو لەسەریان دروست کراوە و نەیانتوانیووە لەوە زیاتر بەرگەی فشارەکان بگرن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,094 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!