#شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری دووەمی سەرۆکی پەڕڵەمانە، ئەم پیاوە لەوەتەی ئەو پۆستەی وەرگرتوە، دەیان بڕیاری شۆڤێنیانەی هەڵوەشاندوەتەوە
چەندین جار لە چەندین ناوچەی #کەرکووک# هێزی ئێڕاقی کشاندووتەوە، پەڕڵەمان و سەرۆکی نوێی حکومەتی ناچار کرد زمانی کوردی لە نووسراوەکانیاندا هەبێت
ئەمڕۆش بڕیارێکی تری بەعسیانە هەڵوەشادەوە!، ئەو بڕیارەی کە (هەرقوتابییەکی قوتابخانە عەرەبییەکان لە وانەی کوردی نمرەی پێویستی نەهێنا بە کەوتن بۆی هەژمار ناکرێت)!
پۆستی جێگری دوەمی سەرۆکی پەڕڵەمان بۆ کورد نوێ نییە، پێشتر بەشیر حەداد لەم پۆستەدا بوو، واتا هەر لەلای کورد بوو، بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی بەکار نەدەهێنا و دەستی گرتبوو بە کڵاوی خۆیە با نەیبات!
کاتێک تەماشایەکی کار و بڕیارەکانی د.شاخەوان عەبدوڵڵا دەکەیت و لە بێدەنگی بەشیر حەدادیش ورد دەبیتەوە، یەقینت بۆ دروست دەبێت کە هیچ پۆستێک لە ئێڕاقدا بێ دەسەڵات نییە، بەڵام پۆستەکان پیاوی خۆی دەوێ تاکو دەسەڵاتەکانی بەکار بهێنێت. [1]