دەبێ مل بدەین (ڕق و نەرمونیانی دژ بەیەکن. ئەو کەسەی با دەچێنێت، زریان درە و دەکات و لە توندوتیژی ڕق و کینە دەڕوێت و لە خۆشەویستیش دۆستایەتی دەچنرێتەوە)
دونیای بیر و ئایدیۆلۆژیی و سیاسەت پڕن لە ناکۆکی و دژبەریی.
پڕە لە تاو و لە ئەندێشەی بیر و هزر، لە شەونخونیی و ڕەنج و فیداکاریی، پڕە لە خوێنی پاک و ڕاستگۆیی لەهەمان کاتدا پڕیشە لە ساختەچێتیی و بەرژەوەندیی تاکە کەسیی.
لەو بازاڕی بەرژەوەندییەدا هەندێک کەس دایکی خۆیانیش ناناسنەوە، بەوپەڕی بێویژدانییەوە هێرشی ناڕەوا بۆ سەر بەرانبەریان دەکەن.
هەموو کار و ڕەنج و گیان فیداییەک بە جێی خۆی، دەستدرێژیی و دەم درێژییە ناڕەواییەکەیە کە مرۆڤ ناڕەحەت دەکات و دەپرسێت ئەگەر کاری سەرەکیی مەبەست لە خزمەتی خەڵک و کۆمەڵ بێت، ئەم بێ ویژدانیی و بێ ڕەووشتییە لەبەر چی کە برا و خوشکی ئەمڕۆ دەبن بە دوژمنی سبەینێ و بە پێچەوانەشەوە.
ئایا ژنان لە کوێی ئەم هاوکێشە ئاڵۆز و بارگرانانەدان لە کاتێکدا ژمارەی دەنگیان زۆر کەمتر، کزتر، دۆخیشان زۆر نالەبارتر و مەیدانیان زۆر نا هاوسەنگ ترە؟ ئەم دۆخە نا سەقامگیرە لە هەرێمی کوردستان کێ دروستی کردووە؟
لە هەرێمی کوردستان با دەچێندرێت یان خەمخۆری و خۆشەیستی بۆ نەوەکانی داهاتوومان؟
(پێشەکی پەڕتووکی لەبارەی توندوتیژییەوە) هانا ئارێنت لا13
#هاوژین زیبا# [1]