ناو: سارینا
نازناو: سارینا ساعیدی
ساڵی لەدایکبوون: 2006
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-10-2022#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
شوێنی شەهیدبوون: سنە
$ژیاننامە$
ڕۆژی 27-10-2022 کچە مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی سنە بەناوی سارینا ساعیدی، دوای یەک ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سارینا ساعیدی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک شەوی چوارشەممە، #26-10-2022# لە گەڕەکی نایسەر کەوتووەتە بەر هێرشی توندی هێزە حکومەتییەکان و بەهۆی لێدانی توندی باتۆم لەسەری لەلایەن ئەو هێزانەوە سارینا بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوونی مێشک بووە.
سارینا ساعیدی بەهۆی ئەو لێدانانەی کە بەر سەری کەوتوون ڕۆژی پێنجشەممە، 27-10-2022 لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گیانی لەدەست داوە. لە ژێر گوشاری توندی ناوەندە ئەمنییەکان لە شەوی هەمان ڕۆژ ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی ئەو کچە بەڕێوەچووە.
بەوتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ساعیدی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی سارینا ساعدی لە کەشێکی تەواو ئەمنییەتیدا و بە ئامادەبوونی کەمتر لە 10 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بەڕێوەچووە.
ئەو سەرچاوە ئاگادارە کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت لە درێژەدا ڕایگەیاند: ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ساعیدی کردووە، کە دەبێت هۆکاری مردنی کچەکەیان بە خۆکوشتن ڕابگەیێنن.[1]