خەڵکی ئەم شارە باش تۆ دەناسێت دەزانێت چ مەعدەنێکی، فەرموو لە ساڵی 2011 دا من پێنج دەفتەر دۆلارم کەوتۆتە لات بۆم بگەڕێنەرەوە.
ئەبێت نانێک بخۆیت نانێک بکەیت بەخێر بۆ #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە تۆیان بە مەبەست دەوڵەمەند کرد ئەوەی تۆ بەدەستت هێناوە گوندی ئەڵمانی 1، 2، 3 لە لایەن کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای دار و موڵکی بابان کە هاوبەشی ئیدارەی گشتییە و کارمەندیان لەناو نالیا دەوام ئەکات دروست کردنی پڕۆژەی کورسیتی 1، 2 دروست کردنی نالیاسیتی دواتر پڕۆژەی چاڤی لاند ئەمانە بە دەیان ملوێن دۆلار قازانجت لێ کردوون ئێستاش پارەی خەدەماتەکانیان بۆخۆت کۆی دەکەیتەوە و ناو پڕۆژەکەت لە زبڵدان دەچێت و ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی یەکەکان دادەبەزێت یەک کەسم پێ بڵێ بەقەد تۆ سوودمەند بوبێت لەم جووت حیزبە؟
لە ساڵی 2001 دا 35 هەزاری چاپی سویسریت بردم پێی چوویت بۆ ئەڵمانیا، خێرە لە 2007 وە کۆمپانیات داناو بوویت بەخاوەنی ئەم هەموو پڕۆژەیە؟
کوڕی کەبابچییەک ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری #سلێمانی#ت داگیرکردووە سەد خۆزگەم بەکفن دز،
دروست کردنی حیزبیشت بۆ ئەوەیە ئەم پڕۆژانە لەدەست نەدەی قەرزەکانت نەدەیتەوە بەسەفەقات ڕێکبکەویت لەگەڵ دەسەڵات،
دەسەڵات باش دەزانێت کەسێکی ساختەچی و قۆڵبڕ باشترە لە ئۆپۆزسیۆنێک کە هەڵقوڵاوی ناو خەڵک بێت و کەسێکی ڕاستگۆ بێت
مرۆڤی بە کرێ گیراو هیچ کات نابێتە سەر ئێشە بۆ خاوەنەکەی چونکە هەموو کات گوێرایەڵێتی. [1]
سۆران عەبدولواحید محەمەد