33 سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی کورد نامەیان بۆ دەوڵەتی عوسمانی نارد تا
میرنشینی سۆرانمیرنشینی سۆران لە ناوببات.
پاشای گەورەی سۆران میر محەمەد کە ئامانجی سەرەکی بریتی بوو لە یەکخستنی هێزو توانای کورد دژی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ئەم مەبەستەش نامەی ناردووە بۆ بنەماڵەی بەدرخانی
بۆتانبۆتان تا یەکبگرن بەڵام ڕەتیان کردووەتەوە.
میری گەورە دوای شکستی هەوڵە سیاسیەکانی هەوڵی سەربازی خستە گەڕو بەشەڕکردن دژی
بابانبابان و
بادینانبادینان و میرنشینانی تری کوردی لەماوەیەکی کورت توانی دەسەڵاتی لە سێرتی باکووری کوردستانەوە تا باشووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژ بکاتەوە و ئەوەندە بەهێز بووبووو کە دەوڵەتی عوسمانی دوای دوو هەڵمەتی سەربازی و دەیان فرت و فێڵ و تەڵەکە ئەمجا توانی بەسەریدا زاڵ بێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە دوای گرتنی شاری ئامێدی لەلایەن میری گەورە 33 سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی ناوچەکە نامەیان بۆ ڕەشید پاشای والی سیواس ناردووە و داوایان لێ کردووە میرنشینی سۆران لەناوببەن و لە ستەمی ئەو میرە ڕزگاریان بکەن
لە و 33 کەسە کە نامەکەیان مۆرکردووە سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتی و موفتی و شێخانی زاخۆو ئاکرێ و ئامێدی هەن.
ڕەشید پاشا لە وەڵامدا بۆی نووسیون: مادام ئێوە پەیوەست بن بە کۆیلایەتی کردنتان بۆ دەوڵەتی عالیە-عوسمانی- سوڵتانمان و خاوەن نیعمەتی ئێمە ئەو ستەمەی دژی ئێوە کراوە قبوڵ ناکات...
تێبینی: ئەو بابەتە بۆ ناوزڕاندنی هیچ لایەنێک نیە، تەنها نیشاندانی وێنەیەکە لە خۆخۆری و دژبەیەکی کورد کە هەمیشە وای لێکردووە بێگانە لەبراکەی خۆی بە باشتر بزانێ...
سەرچاوە: سینان هاکان، کوردو بەرخودانەکانی لە ئەرشیڤی عوسمانی، ل 85
ئامادەکردنی:
سارا سەردارسارا سەردار
[1]