کاوە فەتحی، سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تا ئێستا دۆسیەی سکاڵای
کازم فاروقکازم فاروق لە سلێمانییە و ڕەوانەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
سەرۆکی داواکاری گشتی ئاشکراشی کرد: دوای وروژاندنی ئەو بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیاکان جارێکی دیکە دۆسیەکە دەجوڵێنین، ئامانجی جوڵاندنی دۆسیەکە گەیشتنە بە ڕاستیەکان تا دۆسیەکە ڕێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت.
ڕۆژی یەک شەممە ئەختەر ئەحمەد، دایکی کازم فاروق ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کوڕەکەی ژەهر خوارد کراوە.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە ماوەی ڕابردوو سەرۆکی فراکسیۆنی
نەوەی نوێنەوەی نوێ لە پەڕڵەمانی کوردستان دەستی لە کارکێشایەوە و نەوەی نوێش لەبارەی کشانەوەی ئەو پەڕڵەمانتارەوە ڕەتیکردوەتەوە ژەهر خوارد کرا بێت و دەڵێت ئەندامی جووڵانەوەکەیان نەماوە.
[1]