سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هۆکاری سەردانی ناوبراوی بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئاشکرا کرد.
بەقسەی سەرچاوەکە، لاهور شێخ جەنگی لە دۆخی ناوخۆیی یەکێتی و هەرێمی کوردستان نیگەرانە و بەنیازە لە داهاتوو دا دەست بە هەنگاو و جوڵەی سیاسی نوێ بکات.
هەر بە قسەی سەرچاوەکە، لاهور شێخ جەنگی بەنیازە لەو گەشتەی بۆ بەریتانیا و وڵاتانی تری ئەوروپا، چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتانە بکات و دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەرێمی کوردستانیان بۆ ڕوون بکاتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، لاهور شێخ جەنگی بەنیازە لەو سەردانەی، جگە لە ڕوونکردنەوەی دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەرێم، داوای پشتگیریش لە بەرپرسانی ئەو وڵاتانە بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی بکات. [1]