#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، دەیانەوێت دەنگی ناڕازی لای ئۆپۆزیسیۆنێکی ساختە بێت.
- شەقامی گشتی لە #سلێمانی#، لەسەر #شاسوار عەبدولواحید# تاپۆکراوە.
- چوار پارچە زەوی کە لە نزیک چاڤی لاند بوون، کراوە بەناوی شاسوارەوە.
- زەوی بە بەلاش دراوە بە شاسوار عەبدولواحید و دواتر پارەشی بەبەلاش پێدراوە.
- ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە بەخشندەیە سەدان دۆنم زەوی داوە بە شاسوار عەبدولواحید.
- هاووڵاتییەکی ئاسایی بچوکترین سەرپێچی بکات دەستگیر ئەکرێت و سزا ئەدرێت، کەچی ئەم برادەرە دەیان سەرپێچی هەیە کەچی کەس قسەی لەگەڵ ناکات.
- پارتی و یەکێتی، دەیانەوێت دەنگی ناڕازی لای ئۆپۆزیسیۆنێکی ساختە بێت.
- ناڕەزایەتییەکی زۆر لەسەر جوتد سایدی #کەلار# هەبوو، کەچی شاسوار عەبدولواحیدیان ڕاسپارد بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی #دەربەندیخان# کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکان هێنا.
- بەدڕەوشتی بگاتە ئەوەی کە تۆمەت بۆ فرمێسکەکانی دایکی د. #کازم فاروق# دروست بکرێت. لە پەیجی ساختەوە.
- سێ ساڵە قسە لەسەر ئەو بەڵگانە دەکەم، بەڵام دادگاکان دۆسییەکان بۆ شاسوار دادەخات.
- ماڵی حاجی ئەحمەد نەجار، نامەیەکیان داوە بە من بۆ ئەوەی بیدەم بە کاک #بافڵ تاڵەبانی# و کاک #قوباد تاڵەبانی#.
- کوڕەکەی ئەو بنەماڵەیە لە سەرەتای کارەکانی شاسوار بەشەش ملیۆن دۆلار بووە بە هاوبەش لە پڕۆژەکان، بەڵام بە فشار و ئەشکەنجە وایان لێکرد کە دەستبەرداری هەموو مافەکانی خۆی ببێت بۆ شاسوار عەبدولواحید.
- ئەوەی وایکردووە شاسوار عەبدولواحید، نەتوانێت باج بداتە حکومەت، سەرۆکی حکومەت و جێگرەی بەرپرسن لەو دۆسیەیە.
- دەیان بەڵگەی تەندروستی هەیە لەسەر ژەهرخواردکردنی د. کازم فاروق.
- کۆمپانیای نالیا، هاوبەشی ئیدارەی گشتی یەکێتییە. و %20ی گوندی ئەڵمانی پشکی یەکێتییە.
- د. کازم فاروق، لە ساڵی 2014 دکتۆرای هەیە لەچارەسەری شێرپەنجە.
- من لەسەر ستێرگروپ و پاڵاوگەی لاناز دەیان بەڵگەم بڵاوکردووەتەوە و هەموو کەسیش دەزانێت ئەم دوانە هی کێن؟.
- قاچاخچێتی لە باشماخ و فیشخاپور هەیە.
- تەندروستی سلێمانی چووە سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار بکات، بەڵام دادگا سکاڵا وەرناگرێت لەسەری. [1]