عوسمان عومەر
سوپای عیراق ئەوکات و سەردەمە چەندین یەکەی سەربازی گوێگرتنی لەناو سوپادا لە سەرتاسەری عیراق دا بڵاوکردبۆوەو دامەزراندبوو بە پێی زانیاریەکانم (یەکەی 114) لە بەغدا کە کاک سەرکەوت (نصراللە عومەر) کە سەر بەرێکخستنەکانمان بوو لەوێ سەرباز بوو دواتر بوو بە پێشمەرگەو عەدەد بێتەل یەکەی 115 هەر لەبەغدا و یەکەی 116 لە ڕاشدیە و یەکەی 625 شوینەکەی نزیک موصل بوو تایبەت بوو بە گوێ گرتن تایبەت لە بیتەلەکانی سوریا تورکیا و پارتی وحشع و سۆشیالیست لە#بادینان# هەندێ جار زانیاریمان پێ دەگەیشت کە شتەکانیان کەشف بووە شیکراوەتەوە (لە شوێنێکی تر هۆکاری شی نەکردنەوەی شفرەکانی ی ن ک) دەخەمە ڕوو.
بەندە سالی 1981 کەلەشاردەرچوم بەهۆی ڕەحمەتی جوانەمەرگ برایمی ئەحمەد بەگی #کۆیە# کە لەوشوێنە سەربازی قەلەم بوو بەپسولەی مۆلەتی ئەو یەکەیە دەرچوم …. یەکەی 117 #کەرکووک#/ باجەوان عقید ڕوکن نازم حمید عیسی فەرماندەی بوو زۆرجار کە زانیاریمان پێ دەگەیشت دەگوترا شیفرەکانی ی ن ک ئاڵۆزن و بۆمان ناکرێتەوە , یەکەی 171 هەروەها 121 و 127 و 128 ئەم 3 یەکەیە تایبەت بوون بە بەرگری ئاسمانی و بیتەلەکانیان تازەترین جۆری ڕوسی (P834-P824) بوون و عەقیدی فرۆکەوان محمود شاکر الداینی فەرماندەی یەکەی 127 بوو , بێتەلی (شینوا ومەجەسی جەوی) لەهەندێ لوتکەی شاخەکانی کوردستان جێگیرکرابوون , لەیەکێ چالاکیەکانی سنوری مەلبەندی دوو لەسەر شاخی (سارا) دەزگایەکی بیتەلی تۆمسونی فەرەنسی و ئەومەجەس جەویەی لەوێ بوو گیراو کەوتە بەردەستمان تا ماوەیەکی کەم کاری دەکرد دواتر فریکوەنسیەکانیان کوڕی ونەمان دەتوانی گوێیان لێ بگرین.
یەکەی معدات فەنی کە لەناو فەیلەقی 1ی کەرکووک بوو تا دوای ڕاپەرینیش لەلایەن لیوا ڕوکن حسین سالم حسین و عەمید عبدالعزیز الجبوریەوە سەرپەرشتی دەکرا ئەمانە جگە لە دەزگاکان ویەکەکانی گوێگرتنی سەر بە ئەمن و ئەمنە خاص و ئیستیخبارات وموخابەرات کە دەزگای گوێگرتنی تایبەت بە خۆیان هەبوو. وردتر لەبیرەوەریەکانم دا باسم کردووە.
لەسەردەمی شاخ تەنها هۆیەکی گەیاندن و پەیوەندی کردن لەناو شۆرش دا تەنها بیتەل بوو جگە لەهەندێ جار نامەی تایبەت بە تەتەر یانوێنەرێکدا دەنێردرا چ لەنیوان مەلەبەندە لێک دورەکان و ڕیکخستنەکان و شاخ هیچ هۆیەکی تر نەبوو ومایەی شانازیمانە لەسەرەتای دامەزراندنی بەشی بیتەلەوە بەلێپرسراو و بەندەو عەدەد بێتەلەکانەوە بەهۆی دلسۆزی و زیرەکی و لیهاتویی توانای یەکەیەکەیان توانیومانە خۆمان بپارێزین و پێمان کرابێ لەگوێگرتنی دوژمن پاراستوە و کەمترین هەلمان داوەتە دەست دوژمن کە سودمان لێ وەربگرێ ئەویش بە گۆرینی شیفرەکانمان زوو زوو , ناوو ژمارەی بێتەلەکانمان ,گۆرینی شەپۆلەکانمان , کۆرینی کۆدی موجەفیرەکانمان گۆرینی کلیلەکانی کارکردنمان , ڕۆژانە ماوەیەک لەماوەکان لە کاتژمێرەکانی کارکردنمان 20 تا 30 و هەندێ جاری زیاتر لەوە گۆرانکاری بەسەردا دەهات بۆ زانیاری خوێنەرانی بەریز هیچ یەکێک لە ئێمە پسپۆرو شارەزا نەبوین لەو بوارەدا و تەنها ئەزمون و هەلەکردن وای لیکردبوین زۆر شت فێرببین ورێنمایی بەردەواممان بۆ هەڤالانی عەدەد بێتەل و هەندێ جار توندیش لەگەڵی و بەردەوام پەیرەوی (احذر العدو يتصنت) مان کردووە کە یەکێکە لە بنەما سەربازیەکانی بواری گەیاندن و پەیوەندی کردن بە بێتەل و ئەوزانیایانەی دەگەیشتە سەرکردەو فەرماندەکانمان و لەناو سوپاو دەزگاکانی باوەرپیکراو بوون وئێمەشی لێ ئاگاداردەکراینەوە ئەوەی لەسەرشانی ئیمەی بوایە جێ بەجێی بکەین هەرئەمەش وای کردبوو دوژمن کەمترین سودمان لێ وەربگرێ.
نمونەشم بۆ ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە ئەم بروسکەیەی یەکەی معدات فەنی ناو فەیلەقی کەرکووکە کە ئاراستەی یەکەی 117 و 625 کردووە ئەمەش دەقەکەیەتی بەعەرەبی
من استخبارات المعدات الفنية ڕقم المنشأ 811
الی الوحدة 117 و 625
للاطلاع امرية المعدات الفنية فی فل 1 و فل 5 واتە فەيلەقی 1 و 5
لوحظ فی الاونة الاخيرة قيام شبکة دليلی الخيانة (الاتحاد الوطنی) بتغيير علامات ندائها يوميا ” علما إن هذه المسألة ليست بالسهلة ” نرجو تشديد المراقبة علی کافة الترددات التی تعمل عليها وإعلامنا اولا باول ….. انتهی
لەوەشەوە بۆمان دەرکەوت کە بێتەلەکانمان لە چەندشوێنیکەوە چاودێری وگوێی لێ دەگیرا.
هەر لەو ڕونگەیەوە دەروانمە ئەوهەنگاوە گەورانەی کە تەکنۆڵۆژیای ئامێرەکانی گەیاندن و پەیوەندی کردن لەم سەردەمەی ئێستادا ناویەتی کە نەوەیەکی نوێ لە بێتەلی (Extra High Frequencies E H F ,UHF,VHF,HF) و ئامێری تەشفیرو تەشفیرکردنەوە و هەروەها ئامێری زیرەکی گوێگرتن و چەندین ئامیری زیرەکی گوێ گرتن لەموبایل و تەلەفۆنی ئەرزی و یەکەکانی دۆزینەوەی ئاراستەو دەنگ و شیکردنەوەی جوڵە بەرای من لەم دونیا پیشکەوتوەی تەکنۆلۆژیا هیچ شتیگ قورس وگران نیە بەلای دەولەتانی پیشکەوتووەوە لەوبوارەدا …. لەگەل ئەوەی تواناکانی سوپای عیراق وەک ئەو سەردومە نەماوەو بەلام مەبدەئی (عدم الاستهانە بالعدو) ڕەچاوبکرێ باشەو هەردەبێ و پیویستە فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەو ئەفسەرانی پلە باڵا و لێپرسراوان و دەزگاکانی تر ئەم لایەنە پشتگوێ نەخەن و بە وریاییەوە مامەڵە لەگەل بیتەل و مۆبایل و هەر دەزگایەکی ئەلیکترۆنی بکەن چونکە مایەی پاراستنی ژیانی خۆیان و هیزەکانیانە و بەشێوەیەکی زانستی سەربازی مامەلەی لەگەل بکەن چونکە لەکاتی ئیستادا لە قورسترین شەری دژە تیرۆرین لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە وبەرگری لەخاکی پیرۆزی کوردستان …. لەکۆتایی دا نمونەیەک بۆ هێزی پیشمەرگەو دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئەهێنمەوە یاد , چەندسالێک لەمەوبەر چەند وێنەیەکی زەرقاوی سەر بەقاعیدە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاوکرایەوە ,پاشماوەیەک لە ڕێگای دەزگا موخابەراتی وئیستیخباریەکانەوە شیکردنەوە بۆ وێنەکان کراو توانیان شوێنەکەی دەست نیشان بکەن و بیدۆزنەوەو هێرش بکەنە سەری ولەناوی ببەن ….. لەبەر ئەم هۆ ئەمنیە بەباشی نازانم وینەی پێشمەرگە قەناص بەدەستەکان و ساترو تۆپەکان وجۆری ئەوچەکەی بەکاری دەهێنن یا کە تازە پێیان گەیشتوە تەنانەت شێوەو ڕوخسار وپلەکانیشیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە دەربخرێ وپیشان بدرێن چونکە دوژمن بەردەوام هەولی ئەوە دەدات فەرماندەکان بدۆزێتەوەو شەهیدیان بکات و با نەبنە نێچیریکی ئاسان بۆ دوژمن و لەزۆر حالەتیش پێویستە فەرماندەکان فەرمانی (صمت لاسلکی) بدەن وپەیرەوەی بکەن تا زیانیان پێ نەگات …. ڕاستە هیزی پێشمەرگە کەس وکارو براو خزم و دوست برادەرمانن و خیزان و مناڵ و کەس وکاریان هەیە پەیوەندیان پیوەدەکەن بۆ هەواڵ پرسینیان بەلام ڕەنگبێ ئەمە مەترسی بۆ سەرژیانیان دروست بکات بەهۆی پەیوەندی پیوە کردن و دەرخستنیان لە هۆیەکانی ڕاگەیاندن.
ناعوم تشۆمسکی لە کتێبی (السيطرة علی الاعلام) دا ئەلێت ڕاگەیاندن ئەو ئامێرە سیحریەیە توانای ئاراستەکردنی ڕای گشتی بۆ لایەک و دوور خستنەوەی لە بۆ شتێکی تر و ئاراستە گۆرینی هەیە چۆن دەتوانی جەماوەر کۆنترۆل بکەی ئاواش دەتوانرێ ڕاگەیاندن کۆنترۆل بکەی.
تێبینی :
مەجەس جەوی وشینوا ئامێریکی بیتەل بوون قسەی لەگەڵ فرۆکە دەکرد وئاگاداری هێزە ئاسمانیەکانی دەکردەوە کە فرۆکەی دوژمن هەیە لە ئاسمان وئایا ئەو فرۆکانەی دەردەچون بۆ هێرش کردن گەرانەونەتەوە وهەروەها ڕینمایی بومبابارانی فرۆکەوکۆپتەری دەکرد.
موجەفیرە بە ئینگلیزی پێی دەوترێ (Encryption unit – بە عەرەبی وحدة التشفیر) بە بێتەلی ڕاکالەوە دەبەسترا و چەند پیتێکی ئینگلیزی و ژمارەی تێدا داخل دەکرا لەکاتی قسە کردن وکارپێکرنی دا کە یەکێک گوێی لێ دەبوو هەر غەلبەغەڵب و تێکەڵ وپێکەل وسەروبن کردنی قسەکان بوو بەڵام لەبەرامبەردا قسەکان بە سافی وەردەگیرایەوە و تەنانەت لەوەش گۆرانگاریمان کردبوو بەشێوازی سوپای عیراق نەبوو.
گەر هەر هەڤالێک زانیاری زیاتر یا کەم وکوری لەخستنە ڕوەکەم هەیە بە سوپاس ڕێزەوە بۆم ڕاست بکەنەوە.[1]