یاسایی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمان دەچێتە بواری جێبەجێکردن
بەڕێککەوتن لەگەڵ سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، واژوو لەسەر یاسایی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستان ناکات و بەپێی یاساش دوای 15 ڕۆژ، ڕاستەوخۆ دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
ڕۆژی #09-10-2022# دانیشتنی ژمارە (11)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەڕڵەمان بەڕێوەچوو، بەدەنگی (80) پەڕڵەمانتار یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان دەرچووێندرا.
بەهۆی ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەر لە شەش مانگ لە تەوابوونی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانی دیاری کرد بوو، بۆیە لەسەر داوای #ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان بۆ ئەوەی نێچیرڤان بارزانی ئیحراج و ڕووگیر نەبێت، داوای لێکردووە تاوەکو دوای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ واژوو لەسەر یاساکە نەکات، بۆ ئەوەی دوای 15 ڕۆژ بەپێی ڕێکارەکان یاساکە بە پەسەندکراو لە قەڵەم بدرێت.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕڵەمان، دوای تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ بەسەر ئەو یاسایانەی لە لایەن پەڕڵەمانی کوردستانەوە دەردەچێت، ئەگەر سەرۆکی هەرێم واژووی نەکات ڕاستەوخۆ دواتر یاساکە بە پەسەندکراو لە قەڵەم دەدرێت و دەچێتە بواری جێبەجێکردن. [1]