لیستی کاندیدانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، بۆ کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە 100 کاندیدەوە کرایە 131 کاندید.
هەرچەندە #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی ناوی کاندیدانی بۆ کۆنگرەی 14ی پارتی کە بڕیاڕە ڕۆژی پێنجەشەممە، 3ی 11 لە #دهۆک# ئەنجامبدرێت لە 350 کەسەوە کەم کردەوە بۆ 100 کاندید، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی و سکاڵای بەشێک لە کاندیدەکان ئەو ژمارەیە بۆ 131 کاندید بەرزکرایەوە.
دوای ناڕەزایەتییەکان وردبینی بۆ ناوەکان کرایەوە و ژمارەی کاندیدەکان زیادی کردەووە. وابڕیارە 51 کەس بۆ ئەندامی سەرکردایەتی و 10 کەسیش وەک یەدەک هەڵبژێردرێن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,278 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!