نێوانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# نەک قاچ شکاندن گەیشتۆتە یەکتر بڕینەوە
هێزێک کە کەس نازانێ کێیە؟ دەوری ماڵی جێگری سەرۆکی حکومەتیدا، ئەگەر جیهەتێکی بەقووەت پشتی نەبێت چۆن دەتوانێت لە #هەولێر# کارێکی وا بکات و هەڕەشە لە جێگری سەرۆکی حکومەت بکات؟
مەگەر لە شەڕی ناوخۆ دۆخی کوردستان ئەوەنە خراپ بوو بێت.
یەکێتی هیچ سنورێکی نییە و لە هەموو کوردستانە.
خەڵک برسییە و دۆخی خراپە و ناڕازییە.
ململانێیی یەکێتی و پارتی لە لوتکەدایە و لێک ترازاندایە.
پارتی لە ئێمە زیاتر لە دۆخی ناو پارتی ناڕازین.
پارتی ئێستا حزب نییە شەخسە، هیچ هاوپەیمانێتییەک لە نێوانمان نەماوە.
لەو ناوچانەی یەکێتی باڵا دەست ترە حکومەت سزای دەدات و ئاوەدانی ناکاتە ئەو ناوچانە
نێوانی یەکێتی و پارتی نەک قاچ شکاندن گەیشتۆتە یەکتر بڕینەوە، بە ئاشکرا دوو ئیدارەیی هەیە و شتێکی نهێنی نییە.
سەرۆکی هەرێم تا ئێستا پیادەی دەسەڵاتەکانی خۆی نەکردووە. [1]