هەرچەندە وا بڕیار بوو کە هەفتەی داهاتوو لە شاری
هەولێرهەولێر لەلایەن
ئازاد محەمەدئازاد محەمەد ناسراو بە جوتیارە نمونەییەکە، ڤیستیڤاڵی هەنار بەڕێوە بچووایە، بەڵام بەوتەی ئەو جوتیارە نمونەییە هەرچەندە لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە مۆڵەتمان پێدرا، بەڵام لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگەمان پێنەدرا ئەو ڤیستیڤاڵە بەڕێوە ببەین، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی گوایە لە ساڵی ڕابردوو هەناری دەرەوەمان بەنرخی هەناری هەڵەبجە بەخەڵکی هەولێر فرۆشتووە.
ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەییەکەی
هەڵەبجەهەڵەبجە بە بواری ڕاگەیاند: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئامادەکاریمان کردبوو بۆ ئەوەی لەم ساڵیشدا لە پارێزگای هەولێر ڤیستیڤاڵی هەنار ئەنجام بدەین، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە مۆڵەتمان پێدرا، بەڵام دواجار لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگریمان لێکرا ئەو ڤیستیڤاڵە لە شاری هەولێر ئەنجام بدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆکاری ئەوەی لەلایەن قایمقامی هەولێرەوە ڕێگریمان لێدەکرێت ئەو ڤیستیڤاڵە ئەنجامبدەین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گوایە لە ساڵی ڕابردوو خەڵک گلەیی هەبووە و هەناری خراپمان هێناوەتە ڤیستیڤاڵەکە، هەناری دەرەوە بە نرخی هەناری هەڵەبجە فرۆشراوە بە خەڵکی هەولێر بەڵام ئەوانە ڕاست نین و ئەو خەڵکانەی ساڵانی ڕابردوو بەشداری ڤیستیڤاڵەکەیان کرد بوو زۆر لە بەرهەمەکانی ڤیستیڤاڵەکە ڕازیبوون و هەمان ئەو هەنارانەمان نمایشکرد کە لە هەڵەبجەوە هێنابوومانە هەولێر.
ئەو جوتیارە نمونەیەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، زۆر ئاساییە بەلای ئێمەوە کە ڕێگە نادات لە شاری هەولێر ڤیستیڤاڵی هەنار بەرێوەبچێت، بۆیە ئێمە دوو بەیانی هەمان ئەو ڤیستیڤاڵە لە شاری
سلێمانیسلێمانی ئەنجام دەدەین و بۆ ئەو مەبەستەش باشترین جۆری بەرهەمی هەناری هەڵەبجەمان بۆ ئامادەکردووە.
[1]