سێ تاس
سێ بنە تاس
دوو بەربووک و یەک ڕەقاس
تاس: قاپی قوڵی مس (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) سێ تاس، سێ بنە تاس، مەبەست لە ئامێری کاتژمێرە، شێوەی وەک تاس وایە، دوو بەربووک، مەبەست لە هەردوو میلی سەعات و دەقە بژێر. یەک ڕەقاس. مەبەست لە چرکە بژێرە، لە هەموو میلەکانی تر زۆرتر دەجووڵێ، لەمەتەڵەکەدا بە سەماکەر (ڕەقاس) باسی کردووە. وەڵام (سێ میلی کاتژمێر) . [1]