بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#، پەلەمانتارانی ئەو حیزبە لە پەڕڵەمانی کوردستان دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان لە پەڕڵەمانی کوردستان پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانی کوردستان کردووە.
پەڕڵەمانتارانی یەکگرتوو لە پەڕڵەمان بەو بڕیارەی حیزبەکەیان ڕازی نەبوون و یاداشتێکی ناڕەزاییان پێشکەش بە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کردووە و تیایدا ئەوەیان بۆ بەرپرسانی باڵای حیزبەکەیان ڕونکردووەتەوە کە بڕیاری کشانەوە لەپەڕڵەمان بڕیارێکی هەڵەیە و لە داهاتوودا یەکگرتوو باجەکەی دەدات.
لەدوای ڕوونکردنەوەی پەڕڵەمانتارەکانیشیان بەرپرسانی باڵای یەکگرتوو پێداگربوون لەوەی کە دەبێت ئەو پەڕڵەمانتارانە دەست لە کاربکێشنەوە، ئەو پەڕڵەمانتارانەش وەک پابەندبوونێک بە بڕیاری حیزبەکەیان نامەی دەست لە کار کێشانەوەیان لە ئەندامێتی پەڕڵەمانی کوردستان پێشکەش بە دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمان کردووە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,327 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!