من پێشمەرگەم ناوی پێشمەرگە لە هەموو شتێک پیرۆزتر و گەورەترە بۆ من.
بارزانی، پێش ئەوەی وەفات بکات، وەسیەتی بۆ من و کاک ئیدریس کرد کە ئێمە یەک گیان بین لە دوو قالبدا.
ئەگەر قەدەر بە دەست من بووایە خۆم لە شوێنی کاک ئیدریس دادەنا، من بڕۆم کاک ئیدریس بمێنێت
من لەوانە نیم کە هەتا دەمرێ سەرۆک یان بەرپرس بێت و حەز بکات.
حەزم دەکرد جەوێکی وا دروست ببا لە هەرێم، لەم کۆنگرەیەدا داوای ئیجازەم لە ئێوە بکردایە.
ڕۆژێک کە خوا ئیرادەی تەواوبوو، من بەجێتان دەهێڵم.
من حەزناکەم مردن، من لە ئێوە جیا بکاتەوە، من دەمەوێ پێش ئەوە بە ئێوە بڵێم خوا حافیز.
سەرەخۆشی لەوانە دەکەم خۆیان ئامادەکرد بوو فاتیحە بۆ پارتی بخوێنن.
جگە لە دوژمنەکانمان، هەندێک کات لەناو پارتیش سەرکردایەتی هەیە لە گەورەی پارتی تێناگات.
#پارتی دیموکراتی کوردستان# فەزڵی بەسەر هەموو حزبەکانی کوردستان هەیە، هیچ حزبێکیش فەزڵی بەسەر پارتی نییە. [1]
#مەسعود بارزانی#