#لاهور شێخ جەنگی# وەڵامدەداتەوە..
پێگەی ئەلمۆنیتەر، ئەم پرسیارەی لە لاهور شێخ جەنگی کردووە کە بەشێک لە خەڵک پێیان وایە کە تۆ غرور بوویت، چونکە هەستت دەکرد ئەمریکا پشتیوانی تەواوت دەکات و بۆیە دژایەتی زۆر کەس و لایەنت کردووە، بە تایبەت #مەسعود بارزانی# کە کەسایەتی سەرەکی هەرێمی کوردستانە؟
لەم ڕوەوە لاهور شێخ جەنگی، وتویەتی ”نەخێر هەرگیز پشتم بە ئەمەریکا نەبەستووە بۆ سیاسەت، بەڵام بۆ دژە تیرۆر بەڵی، بەتایبەت لە شەڕی دژ بەتیرۆر زۆر پشتمان بە ئەمریکا بەستووە، بەڵام بۆ سیاسەت هەوڵمداوە هەرگیز پشت بە هیچ هێز و لایەنی دەرەکی نەبەستم، ئەو کاتەی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆر بووم، زۆر کەس لەگەڵ مامەڵەی من نیگەران دەبوون، وەک وڵاتانی دەرەوە ”تورکیا، ئێران و کەسانێک لەناو #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە کاک مەسعودیشەوە”.
لاهور شێخ جەنگی، زیاتر لەم ڕوەوە دواو وتویەتی ”ئەو کاتانەی یەکێتی بە کات و دۆخێکی زۆر قورسدا تێدەپەڕی، کێشەی ناوخۆیی زۆرمان هەبوو، لەسەروی هەموویان نەخۆشکەوتنی سەرۆک #مام جەلال#، جیابوونەوەی دکتۆر #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# لە #یەکێتیی نتشتمانیی کوردستان#، لەپاڵ هەموو ئەم ئەرکە قورسانە، دەبوو هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان بپارێزرێین، بۆیە دەبوو هەموو ئەرکانە و دۆخی یەکێتی لە ئەستۆ بگرم و شان بدەمە بەر کێشەکان و واشمکرد، چونکە ئەوکات کاک #قوباد تاڵەبانی# بەشداری کارای سیاسەت نەبوو لە هەرێمی کوردستان، کاک #بافڵ تاڵەبانی# لە هەرێمی کوردستان نەبوو، #هێرۆ#خان نەخۆشبوو”. [1]