لە ساڵی 1941دا ئەم هەڵبەستە لە کاتی خۆیدا پیرەمێرد بە ناوی (زەردیانی) یەوە بڵاوی کردۆتەوە.
ی چلەی زستانمان پچڕا
ئەمڕۆ پشکۆکەی هەوامان گڕا
هەوا بە تینی ئەو تەشقی شکا
پەنجەی لە گۆ چوو پێکەوە لکا
بەفری سەرچاوەی زەڵم توایەوە
هەتاو کەوتە تین ڕۆژ گەڕایەوە
لەوبەرمانەوە، لە نێرگسەجاڕ
نێرگس بە بۆنی خۆشی کەوتە جاڕ
بەو چاوە جوانەی وەک دیدەمەستان
ئاگری خستە ناو جەرگی زستان
شێوەی شیرینی نێرگس لەو ڕێیە
ئەفسوونی شێوەی شیرینی پێیە
کە ئەڵێن نێرگس ئەڵێ کێ؟ ئەو کەس
گۆشەی چاکی دڵ بەرنەدا لە دەس
ڕاستەوە بوونە بەو چاوە جوانە
بە دوولا نەشئەی بۆ دڵ و گیانە
1941 [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#