17.5 سانتیمێترە. نێر و مێیە یەک ڕەنگە. سەری بۆرە، ملی ڕەشە و پشتی قاوەیی و بەرزگی سپی ئاماڵ زەرد. باڵی سپییە و شاباڵی ڕەشە. کلکی سپییە و دەوری ڕەشە. مێیە و باڕی ئەو باڵندەیە بۆرترن و سپیایی باڵ و کلکیان کەمترە. دندووکی ئەو باڵندەیە بەهاران ڕەش و زستانان زەردە. بە باڕی دندووکی زەردە. قیت هەڵدەنیشێ و کلکی هەڵدەتەکێنێ. لە دوندی بەرز و بەفرگری کێوان دەژی. لە کوناندا هێلانە دەکا. [1]
#فەرهەنگی باڵندە#
#ئەحمەد بەحری#