#مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
هەندێک حزب ژووری ئۆپراسیۆنیان درووست کردبوو و بەتەمای ئەوەبوون پارتی لەت لەت بێت و هەریەکە و لەتێکی بۆ خۆی ببات، بەڵام جارێکی تر سەرەخۆشییان لێدەکەم
هێشتا فێری ئەوە نەبووین کە بە ئەلیکترۆنی دەنگ بدەین.
ئێستا کاتی هیمەتکردن و خزمەتکردنی پارتی و کوردستانە.
هەندێک حزب ژووری ئۆپراسیۆنیان درووستکردبوو و بەتەمای ئەوەبوون پارتی لەت لەت بێت و هەریەکە و لەتێکی بۆ خۆی ببات، بەڵام جارێکیتر سەرەخۆشییان لێدەکەم.
دانانی #نێچیرڤان بارزانی# و #مەسرور بارزانی# بە جێگری سەرۆکی پارتی، پەیامی ئەوەی لە پشتە کە ئەوانیش وەک من و #ئیدریس# دەبن و منیش وەسیەتەکەی بارزانییان بۆ دووبارە دەکەمەوە.
بەداخەوە هیچ خوشک و برایەکی ئێزیدی دەرنەچوون، ئەگەر دەسەڵاتم پێبدەن ئەو هەڵەیە چاک دەکەمەوە هەرچەندە پێچەوانەی پەیڕەویشە.
ڕێبازی بارزانی عەقیدەیە. [1]