#بەیان عوسمان# دەڵێت من ماوەیەکە لە دەرەوەی وڵات دەژیم، پاش گەڕانەوەم ئێستا جیاوازیەکان دەبینم، ئەو کاتەی لە کوردستان بووم شۆفێرێکی چاونەترس بووم بەڵام دوای گەڕانەوەم کاتێک تەماشای شەقام و شۆفێر و خەڵک دەکەم لە کاتی ڕەفتارکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێل پرسیاری ئەوە لەخۆم دەکەم چۆن لێرە شۆفێریم کردووە!
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات لە ڕووداوەکانی هاتوچۆ قەزا و قەدەر هەیە بەڵام لەڕاستیدا ئەوەی لێرە ڕوودەدات زۆربەی بەدەست خەڵک خۆیەتی، پێویستە شۆفێر خۆی و بەرانبەری خۆشبووێت هەستی بەرپرسیارێتی تیادا هەبێت بیر لەوە بکاتەوە زیان بەخۆی و بەرانبەر دەگەیەنێت کاتێک ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوودەدات، جگە لەوەش ماتۆڕ سوارەکان زۆر نا بەرپرسانە شۆفێری دەکەن و بڕوا ناکەم خاوەنی مۆڵەتی لێخوڕینی ماتۆڕ بن. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,253 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!