بۆ کەسێکی فێڵاوی و کەڵەکباز بەکاردێت کە فێڵ و تەڵەکە لە باوکی خۆی دەکات، ئامانی نییە و دەست لە کەس ناپارێزێت، لە ژیانیدا کێی بۆ هەڵکەوێ دەیخەڵەتێنێ. ئەم جۆرە کەسانە بە میرات ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ بەجێماوە، نەک خۆیان، باوک و باپیرانیشیان هەروا فێڵاوی بوون، ئەو جۆرە شارەزاییە لە فریودانی خەڵکدا، لەباونییەوە بۆی ماوەتەوە. لە بەشە شێوەزاری سلێمانیدا بەو جۆرە کەسانە دەوترێ: بابولباب ساختەچییە.
وشەی (زۆڵەزا) لە ڕووی داڕشتنەوە، وشەیەکی لێکدراوە، لە (ناو + ە + قەدی چاوک) پێکهاتووە، (زۆڵ) ناوێکی سادەیە و بەواتای (بیژوو) ش دەێت، (زا) قەدی چاوگی (زان) ە. [1]